English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەکی نوێ لە بارەی کەیسی سۆلین ئاشکرا دەکرێت 
2020-11-22 [01:12 AM]

ZNA- ھەولێر 



دادوەری کەیسی سۆلین ئێڤێ، بۆ یەکەمجار وردەکاری کێشەی ئەو کچە و بەڕێوەبەری رێکخراوێک دەخاتەڕوو. کە ئەو کچە لە چەند رۆژی رابردوودا "گوتبووی دەستدرێژیم کراوەتە سەر و سزادراوم"، بەڵام دادوەرەکە دەڵێ "راستی کەیسەکە ئەوەیە؛ ئەو کچە تۆمەتبارە نەوەک سکاڵاکار".
لە چەند رۆژی رابردوودا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، دوو ساڵ پێش ئێستا، لەکاتێکدا لە چاوپێکەوتن بووە بۆ بەدەستھێنانی کار لە رێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی ژنان، سۆلین لەلایەن بەڕێوەبەری ئەو رێکخراوە دەستدرێژیی کراوەتە سەر کە چاوپێکەوتنی لێ ھەبووە، بەڵام دواتر لە دادگا ستەمی لێکراوە.
محەمەدئەمین ھیرو، بەڕێوەبەری رێکخراوەکەیە و تەمەنی ٦٥ ساڵە، پێشتر قسەی کردبوو. ئەو دەڵێ: لە راستیدا ئەوان باندێک بوون، بە فێڵ ھاتن و ئەوەندەیان لێدام تەنانەت چاوێکیان کوێرکردم.
دادوەر محەمەدئەمین شەرەفانی، سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی دھۆک رایگەیاند: "راستی کەیسەکە ئەوەیە؛ ئەو کچە تۆمەتبارە نەوەک سکاڵاکار، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و دانیشتنی دادگا، بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادراوە، بەڵام دادگای دھۆک بڕیارەکەی راگرتبوو، کەچی کەسی سکاڵاکار (پیاوەکە) رازی نەبوو بەو بڕیارەی دادگا و تانەی لە بڕیارەکەدا".
روونیشیکردەوە: "سۆلین بە تەنیا نەبووە لەو کەیسەدا و پیاوێک و ژنێکی دیکەی لەگەڵدا بووە".
سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی دھۆک، جەختیکردەوە: "لە لێکوڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، سۆلین و پیاوێکی دیکە کە لەگەڵی بوون، تۆمەتبارن بە لێدان لە سکاڵاکار (محەمەدئەمین ھیرو)، ھەروەھا دوو لاپتۆپی ئەو کەسەشیان بردووە، لە دادگا ئەوە ساغبووەتەوە و، دادگا بە ماددەی ٤٥٢ بڕیارەکەی پەسند کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "دوای بڕیارەکە دادگای تێھەڵچوونەوە زانی ئەو بڕیارە لە شوێنی خۆی نییە، چونکە ئەو کەسەی سکاڵای تۆمار کردووە، کەسێکی بە تەمەنە و زۆری لێدراوە، بۆیە دادگای تێھەڵچوونەوە بڕیارە پەسندکراوەکەی ھەڵوەشاندەوە و، بڕیاری دا سزای شەش مانگ زیندانیکردن بەسەر ئەو کچەدا بسەپێندرێت".
دادوەر محەمەد ئەمین شەرەفانی، راشیگەیاند: "جێگەی داخە ھەندێک کەناڵی راگەیاندن بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگا ئەو جۆرە کەیسانە دەوروژێنن و دەشێوێنن، وەکو دەبینرێت لەم چەند رۆژەدا ئەم کەیسەیان بە پێچەوانەوە پیشانی خەڵکدا".
سەرچاوە |  کوردستان٢٤

 





ئەم هەواڵە 1306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad