English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تووشبوون بە کۆڕۆنا لە کەمبوونەوەدایە 
2020-11-22 [02:56 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تایبەت بە رەوشی کۆرۆنای لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکە، ھەولێر لە تووشبوون و سلێمانی لە مردن بە ھۆی کۆرۆنا لە ریزبەندی پێشەوەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەی ژمارە (٢٧٠)ی وەزارەتی تەندرووستی، کە ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٢ی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەری ٢٠٢٠) بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە: لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوودا (٦٥٠٥) پشکنین کراوون، کە زۆرینەیان لە ھەولێر  بووە و (٢٦٣٦) پشکنین کراوە و لە دھۆک بە پلەی دووەم پشکنین کراوە و ژمارەی پشکنینەکان (٢٨٤٥) پشکنین بووە و لە سلێمانی (٨١٥) پشکنین کراوە. لە گەرمیان (١٢٩) و لە راپەڕین و ھەڵەبجەش، تەنیا (٤٠) پشکنین بۆ ھەر یەکێکیان کراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە (٤٩٥) کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە ھەولێر پشکی شێری بەرکەوتووە و (١٩٣) کەس تۆمار کراون و بە دوای ئەودا سلێمانی بە (١٣٧) و دھۆک بە (١١٣) حاڵەت دێن.

سەبارەت بە مردنیش، لە ئامارەکەدا ھاتووە: (١٧) کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرترینیان لە سلێمانی بوون و ژمارەی ئەوانەی لەو شارە گیانیان لەدەستداوە، (٨) کەسە و لە دوای ئەویش دھۆک بە چوار کەس و ھەولێر  بە (٣) کەس و راپەڕین بە (٢) کەس دێن، بەڵام لە ھەڵەبجە و گەرمیان ھیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە.

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاووڵاتی: ٢١٨٧١
پشکنین: ٧٧٨١٣٢
تووشبوون: ٩٣٤٣٣
چاکبوون: ٥٧٩٤١
لەژێر چارەسەر: ٣٢٤٩٨
مردن: ٢٩٩٤.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad