English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کەم دەکرێتەوە 
2020-11-22 [03:04 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێی ئەنجامەکانیڕێزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان، بەڕێژەی (١٠ بۆ ٢٠%) بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٠-٢٠٢١)کەمکردەوە.

ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی ٢٠٢٠ بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبونی بریکاری وەزارەت و سەرۆک زانکۆکان و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، کۆبونەوەی تەواوکاریژمارە (١٠)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچو.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا د. ئارام بەناوی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردو د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر کردو درودو سڵاوی نارد بۆ گیانی پاکی کە لەم قۆناغە ھەستیارەدا لەدەستدانی پیاوێکی خەمخۆر و جدی لەبەڕێوەبردنی کار و بەدەمەوە ھاتنی داخوازییەکانی خەڵک، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ خەڵک و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.بۆ ئەمەش گوتی: داواکارم لەپەروەردگاری مەزن ئەمە دوا کۆستی خانەوادە بەڕێزەکەیان بێت و سەبرو ئارامیش ببەخشێتە کەسوکارو ھاوڕێکانی.

ھەروەھا پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەو مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندکارو قوتابیانە کرد لەم ماوەیەدا بە ھۆی پەتای نەگریسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ئەمەش ھاوخەمی ئاراستەی کەسوکارو بنەماڵەو ھاوڕێکانی کرد و ھیوای خواست ھەمو لایەک سەلامەت و تەندورست بن و کۆچکردوان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.


سەبارەت بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان،وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بە کاری لێژنەی تایبەتمەند لەسەر ئاستی وەزارەت بەم ئەرکە کردو دەستخۆشی لێکردن بۆ کارەکانیان لە ڕابردو.

بۆ ئەمەش گوتی: ھەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە ھەموان ڕەچاوی بارو گوزەرانی دارایی خەڵکی خۆمان بکەین و لە ھەمان کاتیشدا بتوانین ھەلی خوێندن بۆ ھەموان دەستەبەر بکەین، لەو چوارچێوەیەشدا گوتی: بۆ ئەوەی روحیەتی کێبڕکێی زانستی لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنی باوردۆخی ھاوڵاتیان بڕیارماندا بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) ئەویش بەپێی ئەنجامەکانی ڕێزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنراوە بەم شێوەی خوارەوە:

• ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی B، بەڕێژەی (١٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی C، بەڕێژەی (١٥%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی D، بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad