English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی كوردستان خاوەنداری خۆی هەیە ..
2020-11-22 [03:11 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لەماوەی رابردوو، حزب و لایەنی زۆر لە نێو خۆ و دەرەوەی باشووری كوردستان ، كڵكیان پێكەوە گرێدا ، تا بە پاساویی بێ‌ بنەما و چەواشەكاری و هێرشی میدیایی و پشتیوانی دوژمنان و ناحەزانی كوردستان هەوڵی لەباربردن و تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان بكەن ، بەڵام بە هوشیاری و دڵسۆزی گەل و سەركردایەتییەكەی هەموو ئەو نەخشە شوومانە بێ‌ ئەنجام مانەوە ،
بۆیە، هەرێمی كوردستان ، بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگەقارەمانەكانە ، بۆ دەبێ‌ وەك رۆح ز گیانمان بەرگری لە دەستكەوتەكانمان بكەین و بپارێزین .دروشمی كوردستانێكی بەهێز لە حكومڕانیدا لە دروشمەوە هەنگاوەكانی چوونەتە بواری جێبەجێكردەوە بە كرداری، ئێمە خاوەن 182 هەزار ئەنفاڵین كە بە سەر ئێمەی هێنا ؟!..
زیاتر لە 4000 گوند و دارستان و كانیاومان خاپوور كرا كێ‌ بە سەر ئێمەی هێنا ؟!..
لە چەند چرٍكە دا 5000 هەزار كوردستان شاری هەلەبجە بە ترسناكترین جۆری غازی كیمیایی گیانیان لە دەستدا كێ بە سەر ئێمەی هێنا ؟!..
ویستیان بە گەمارۆدان و تانكی ئابرامز ، شكۆمان بشكێنن و دەستكەوتەكمانمان بسرٍنەوە كێ‌ بە سەر ئێمەی هێنا ؟!.
بۆیە، كوردستانیان چاوەڕوانن سەقامگیری و ئاشتی و ئارٍامیین و كاری نوێ لە حوكمڕانی هەرێمی كوردستان ببینن، بەو پێیەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسروور بارزانی، دوو سەركردەی دیار و بە ئەزموون و خاوەن پێگەن لە ئاستی كوردستان و ناوچەكە و جیهان، هاوكات كاری پێكەوەیی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران تەنیا هەماهەنگی و هاوكاری نابێت، بەڵكو وەك یەك تیم ئەم ئەركە قورسە دەگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی بیسەلمێنن لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەن كە خەڵكی كوردستان پێی بەخشیون و فاكتەرێكی هەرە گرنگ بووە بۆ بەردەوامی سەركەوتنیان، لە رابردووش بەكردەووە ئەوەیان سەلماندووە، كە هەر دووكیان سەركردەی بەئەزموون و سەركەوتوون، هێزی حكومڕانی لە پێكەوە كاركردن و پێكەوە گونجان بەرجەستە دەبێت، لەژێر سەركردایەتی سەرۆك بارزانیدا، توانیویانە لە رۆژە سەختەكاندا پەنجەرەی ئومێد بەرووی گەل و نیشتماندا بكەنەوە، بۆیە كاتێك خەڵكی كوردستان بە چاوی ئومێدەوە سەیری دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی كوردستان دەكەن،
كوردستانیان سەرٍەرایی هەموو ئەو كێشە و گرفتانەی كە لە ماوەی رابردوو، چ لە ڤایرۆسی كۆرۆناو قەیرانی دارایی هاتوونەتە ئارٍاوە و كێشەی گەورەیان دروستكردووە ، بەڵام بە هەوڵ و تێكۆشانی بەردەوام ئاستەنگەكان تێكدەشكێنن بەرەو ئایندەیەكی گەشتر .
هەروەها ئەو باوەرەی كارنامە و هێڵە گشتییەكانی سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەم، بە هەماهەنگی كاری پێكەویی، بتوانێت بەكردار ئاسایش و تەناهی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی فەراهەم بكەن و بەردەوامی بە پرۆسە سەقامگیری سیاسی كوردستان بدەن، لە سونگەی كار و كردەوەی رابردووی مێژووی پڕ لە شانازییان، خەڵكی كوردستان بە چاوی ئومێدەوە لە كار و بەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەروانن، بۆیە، ئەركی هەموو هێزولایەنە سیاسییەكانە بەچ ئەوانەی لە ئۆپۆزسیونَنن یانیش لە دەسەڵاتن پشتیوانی هەنگاوە كردییەكانی حكومەتی كوردستان بن هەمووان لە دەست لە ناودەست لە پێناو پێشكەوتنی كوردستان و بونیاننانی كوردستانێكی بەهێز ، چونكە ئەوەی ئەمرٍۆ بە دەستهاتووە كەس خێری پێمان نەكردووە ، بەڵكو لە ئەنجامی خەباتی دەیان ساڵە و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكانە ..
رێگە نادرێت لە ژێر هیچ پاساو و پیلانگێرییەەك گاڵتە بە چارەنووس مان بكرێت و هەندێك تاقم و گروپی ئاراستەكراو قورمیشكراو ، هەوڵی تێكدانی پێكەوە ژیان و پێشكەوتنەكانی كوردستان بگرن كە دیارە چۆن و بە چ مەرامێك قورمیشكراون ..





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad