ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 495 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە کە شەش هەزار و 505 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە داوە، 424 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت کە 17 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 93 هەزار و 433 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 57 هەزار و 941 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 994 تووشبوو مردوون.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٧٠)
١. پشکنین: (٦٥٠٥ پشکنینی نوێ)
• (٢٦٣٦) هەولێر
• (٨١٥) سلێمانی
• (٢٨٤٥) دهۆك
• (٤٠) هەڵەبجە
• (١٢٩) گەرمیان
• (٤٠) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: (٤٩٥ تووشبووی نوێ)
• (١٩٣) هەولێر
• (١٣٧) سلێمانی
• (١١٣) دهۆك
• (١٥) هەڵەبجە
• (٢٨) گەرمیان
• (٩) ڕاپەڕین
•
٣. چاکبوون: (٤٢٤ چاکبوون)
• (١١٦) هەولێر
• (٢٩) سلێمانی
• (٢٢٩) دهۆك
• (١١) هەڵەبجە
• (٣٩) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: (١٧ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٧٧٨١٣٢ (٢٧٧٣١٣ هەولێر، ١٧٥٥٠٤ سلێمانی، ٣١٨٦٤٣ دهۆك، ٦٦٧٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٣٤٣٣ (٣٣٩٣٢ هەولێر، ٢٧١٣٠ سلێمانی، ٢٩٤١٢ دهۆك، ٢٩٥٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٧٩٤١ (٢٠٣٤٩ هەولێر، ١٩٠٠٣ سلێمانی، ١٥٨٦٤ دهۆك، ٢٧٢٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٤٩٨ (١٢٧٦٢ هەولێر، ٦٦٨٣ سلێمانی، ١٢٩٤٧ دهۆك، ١٠٦ هەڵەبجە)
مردن ٢٩٩٤ (٨٢١ هەولێر، ١٤٤٤ سلێمانی، ٦٠١ دهۆك، ١٢٨ هەڵەبجە)
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |