English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەیسی سەعید وەیسی: ناكرێت مووچە و بودجەی كوردستان بۆ ململانێی سیاسی و پروپاگندەی ھەلبژاردن بەكاربھێندرێت
2020-11-22 [05:40 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، چەند پەرلەمانتارێكی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە ئاشكرا دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن كۆمەلە ئیمزاێكیان كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی حكومەتی فیدرال راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دابەش بكات و لەگەل حكومەتی ھەرێم مامەڵە نەكات.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەداخەوە چەند پەرلەمانتارێكی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە ئاشكرا دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن كۆمەلە ئیمزاێكیان كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی حكومەتی فیدرال راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دابەش بكات و لەگەل حكومەتی ھەرێم مامەڵە نەكات كە ئەمەش راستەوخۆ پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەیی عیراقە، چونكە قەوارەی ھەرێمی كوردستان دەستوورییە و تەنھا دەتواندرێت لەرێگایی حكومەتی ھەرێمەوە مامەلە لەگەل دەمەزراوەكانی ھەرێم بكرێت.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: جگە لەوەی ئەم جۆرە بەناو پەرلەمانتارانە بوونەتە مایەی تێكچوونی یەك ھەلوێستی و یەك رێزی كورد لە بەغدا لە ھەمان كاتیشدا بارگرانین بەسەر خەڵک و مووچە خۆرانی کوردستان، كە جگە لەدژایەتی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی كوردستان ھیچ ئامانجێكی تڕیان نیە گرنگە بەم ھەلوێستە دوژمنكارانەیان دابچنەوە و واز لە موزایەدە و خۆدەرخستن بھێنن.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ناكرێت مووچە و بودجەی كوردستان بۆ ململانێی سیاسی و پروپاگندەی ھەلبژاردن بەكاربھێندرێت بەپێ یاسا و دەستوور مووچە خۆرانی ھەرێمی كوردستان بەشێكن لە مووچە خۆرانی عیراق، بەم واژو و كۆكردنەوەیان خۆیان لە هەموو بەها و قیمەێک داماڵداون، تەنیا مەبەستیان چەواشەكردنە، ئەم ھەولەیان وەكو سەرجەم ھەولەكانی تریان نەزۆكانەیە و بەھیچ جۆڕێك سەرناگرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad