ZNA – هەولێر
کاژێر 8 ئەمشەو بە کاتی ئەمریکا، خەڵاتەکانی میوزیکی ئەمریکی دابەشدەکرێن کە یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی میوزیکە لە ئەمریکا و جیهاندا.
جگە لە دابەشکردنی خەڵاتەکان، ژمارەیەک لە هونەرمەندان گۆرانیی سەما ئامێز پێشکەش دەکەن و بەشێوەی ئۆنلاین پەخشدەکرێن.
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی میوزیکی ئەمریکی لە کەناڵی ABC بەشێوەیەکی
راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.
لە خولی ئەمساڵدا هەریەک لە جاستین بیبەر، جێنیفەر لۆپێز، سام مێندز و ئاریاندا گراندی و ژمارەیەک لە گۆرانیبێژی دیکە بەشدار دەبن.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |