ZNA – هەولێر
لە تایپێی پایتەختی تایوان، خەڵاتەکانی ئەسپی زێڕین دابەشکران و فیلمی "My Missing Valentine" پێنج خەڵاتی بەدەستهێنا.
ئەمساڵ 57مین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەسپی زێڕین بەڕێوەچوو و پشکی شێر بەر فیلمی تایوانی "My Missing Valentine" کەوت.
ئەم فیلمە خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ، باشترین مۆنتاژ و باشترین ئیفێکستی بەدەستهێنا.
جگە لەم خەڵاتە، چەند خەڵاتێکی دیکەش دابەشکران، لەوانە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری ئافرەت.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |