ZNA – هەولێر
تۆڕی ئۆربێت شوتايم زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "No Man's Land" کە لە سووریا بەرهەمی هێناوە، بۆ بینەرانی لە ئیتاڵیا و چەند وڵاتێکی دیکە بەردەست خست.
ئەم بەرهەمە تیشک دەخاتە سەر رۆڵی "یەکینەکانی پاراستنی ژنان" لە رووبەڕووبوونەوەی
داعش لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکات.
زنجیرەکە لە مانگی ئەیلوولی و تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەو تۆڕە بۆ
بڵاوکرایەوە، بەڵام بۆ هەموو بەکارهێنەرانی لە جیهاندا بەدەست نەبوو.
زنجیرەکە تیشک دەخاتە سەر جەنگی سووریا و رووداوەکان لە روانینی لاوێکی فەڕەنسییەوە دەخرێنەڕوو کە بەدوای خوشکە ونبوەکەیدا دەگەڕێت.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |