English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیاكانی ئەمەریكا ناوی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كابینەكەی بایدن ئاشكرا دەكەن
2020-11-23 [07:26 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە سبەی جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمەریكا بەشێکی کابینەی حکومەتەکەی رابگەیێنێت، بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریکا جۆ بایدن، ئەنتۆنی بلینکن دەکاتە وەزیری دەرەوە لەكابینەی نوێی حكومەتەكەی.

سەرچاوەکان ئاشكرای دەكەن، بلینکن وەکو کەسێکی نزیکی بایدن بەهێزترین بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا، بەپێی گوتەی ئەندامانی تیمی بایدن، بڕیارە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناوی ژمارەیەک لە وەزیرەکانی ئاشکرا بکات، سووریشە لەسەر ئەوەی رێورەسمی سوێندخواردنی وەزیرەکانی حکومەتەکەی بە شێوەی کورتخایەن بێت و رێورەسمی فراوان ناکرێن، هۆکارەکەشی پەتای کۆرۆنایە

رۆن کڵین، سەرۆکی ستافی کۆشکی سپی رایگەیاند: "داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەکەین بە فەرمی دان بە بردنەوەی بایدن دابنێت بۆ ئەوەی پرۆسەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەستپێبکات"، راشیگەیاند: "سێشەممە ژمارەیەک ئەندامی ئیدارەی بایدن دەبینن، بەڵام جارێ ناوەکانیان ئاشکرا ناکەین".

 





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad