ZNA - ھەولێر
لە یاریێكی تری هه‌فته‌ی هەشته‌می خولی ئیتاڵیدا یانه‌ی ئینتەرمیلان لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری تۆرینۆی کرد.
له ئه‌نجامدا ئینته‌ر به ڕیمۆنتادا و به ئه‌نجامی 4-2 یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
دوو گۆڵه‌كه‌ی تۆرینۆ هه‌ریه‌كه له سیمیۆنی زازا و كریستیان ئانسالدی لە خولەكهكانی 45 و 62 تۆماریان كرد.
ئینته‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی قبۆڵنهكرد و تاكۆ توانی چوار گۆڵ له ڕێگه‌ی هه‌ریه‌كه لە خولەكی 64 ئەلێكسیس سانچێز، لۆكاكۆ و لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكەكانی 64، 67، 84و 90 تۆماریانكرد.
بەم سەرکەوتنە ئینتەرمیلان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ و گەیشتە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولەکە.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |