ZNA ــ هەولێر
خواردنێكی زۆر تهندروسته، له لێكۆڵینهوهیهكدا سهلمێنراوه كه دهبێته هۆی كهمكردنهوهی كۆلیسترۆل به رێژهی %22، یهك پارچه ئهڤۆگادۆ نیوهی پێك هاتووه له مادهی "فایبهر"، %40ی ڤۆلاتینه، ئهمهش ئهگهری تووشبوون به مهترسییهكانی نهخۆشی دڵ كهم دهكاتهوه.
سودەکانی ئەڤەگادۆ بۆ جوانکاری و بۆ تەندروستی
ئەڤۆکادۆ چ بۆ خواردن یاخود وەکو ماسک بەکاربێت سوودێکی گەورەی ھەیە بۆ پێست و ھەروەھا بۆ بەدەستھێنانی پرچێکی تەندروست.
ـ سوودەکانی ئەڤۆکادۆ چین
* بەسوودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشی لەش.
* بەسوودە بۆ تەندروستی چاو.
* بەسوودە بۆ پاراستنی دڵ.
* بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
* بەسوودە بۆ ڕێگریگرتن لە نەخۆشی خەمۆکی.
* بەسوودە بۆ پاراستنی کۆئەندامی ھەرس.
* بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی چەوری لەش.
* بەسوودە بۆ شێدارکردنەوەی پێست و تەندروستی پرچ.
پێداویستیەکان بۆ ئامادەکردنی ماسکی ئەڤۆکادۆ:
* یەک ئەڤۆکادۆ.
* نیو پەرداخ ئاردی شۆفان.
* نیو کەوچکی بچووک ھەنگووین.
* یەک کەوچک شیر.
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
* ئەڤَکادۆیەکە لە دەفرێکدا پارچە بکەن و بیخەنە ناو ئامێری تێکەڵ کەرەوەی کارەبایی.
* دواتر ئاردی شۆفان و ھەنگووین و شیرەکەی لەگەڵ تێکەڵ بکەن و بدەن لە پێستێکی پاک بۆ ماوەی ٢٠ خولەک و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆن.
* دەتوانیت لە ھەفتەی دوو بۆ سێ جار ئەم ماسکە بەکاربێنی
ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە |