English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگاکانی راگەیاندنی ئیسرائیل: ناتانیاهو به‌نهێنی سەردانی سعودیەی کردووە
2020-11-23 [12:01 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رادیۆی پەخشی ئیسرائیل "کان" و ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیل ئاماژەیان بەوەدا، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە بە نهێنی سەردانی سعودیەی کردووە و چاوی بە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەدی كوڕی سەلمان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ کەوتووە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تاوەکو ئێستا ئۆفیسی ناتانیاهو و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هەواڵە نەداوە.

رۆژنامەی هارتسی ئیسڕائیلی کۆمەڵێک زانیاری سەر بە گەشتەکانی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا گەشتی فڕۆکەیەکی تایبەتی تیادایە کە تایبەت کراوە بۆ خاوەن کاران و گەشتێکی کورتی لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ نیۆمی سعودیە لەسەر دەریای سوور کردووە کە وابڕیاربوو محەمەد بن سەلمان و پەمپێیۆ ڕۆژی یەکشەممە لەوێ کۆببنەوە.

پەمپێیۆ هەوڵدەدات سعودیە ڕازی بکات هەمان هەنگاوی ئیماڕات و بەحرەین بنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بکاتەوە، ئەم نزیکبوونەوەیەش لە بنچینەوە لەسەر نیگەرانیە هاوبەشەکانی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە ئێران دروست بووە.

تاوەکو ئێستا سعودیە ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بکاتەوە و دەڵێت سەرەتا دەبێت ئامانجەکانی فەڵەستین سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بەدی بهێندرێت. بەڵام لەمدواییانەدا سعودییەکان ڕێگەیان بە فڕۆکە ئیسڕائیلییەکاندا بەرەو وڵاتانی کەنداو و ئاسیا ئاسمانی وڵاتەکە بەکاربهێنن.

 

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad