English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاریس چاوەڕێی " کردەوە " لە تورکیا دەکات پێی وایە " لێدوانەکانی بۆ هێورکردنەوە بەس نیە "
2020-11-23 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوە ئەردۆگان داوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا کرد، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان رایگه‌یاند، پێش کۆبوونەوه‌ی ئەنجومەنی ئەوروپا کە تیایدا تاوتوێی بابەتی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەنقەرەدا دەکرێت، پاریس چاوەڕێی " کردەوە " لە تورکیا دەکات ته‌نها لێدوان به‌س نییه‌.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وتی، "دوو سێ ڕۆژە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان باس له‌ له‌ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە ده‌كات، ته‌نها قسه‌ به‌س نییه‌، دەبێت کردەوە هەبێت."

لۆدغیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لەو کارانەی چاوەڕێ دەکرێن " هەندێکیان سادەن و دەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لیبیا و ناگۆرنۆ کاراباخیشدا ئەنجام بدرێن."

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، " ئێمە ناکۆکی زۆرمان لەگەڵ ئەنقەرەدا هەیە، " ئاماژەی بە " ئارەزووی تورکیادا بۆ فراوانبوون." ئەو سیاسەتەش لە لیبیا و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت. " هەروەها هێرشەکانی تورکەکان بۆ سەر دوو ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کە ئەوانیش یۆنان و قوبرسن، تەنانەت لە ناگۆرنۆ کاراباخیش کە چەکداری سوری بۆ دەنێرن."

لە کۆتایدا لۆدغیان وتی " مانگی 10 یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئەوروپادا لە مانگی 12 تاوتوێی هەڵوێستی تورکیا دەکات سەبارەت بەم بابەتە جیاوازانە، چەند ڕۆژێکی دیکە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکەین."





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad