English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆی ئۆکسفۆرد خەڵاتی باشترین توێژینەوە دەداتە کوردێک
2020-11-23 [01:50 AM]

ZNA- ھەولێر 



پەیمانگەی "بیرکاری و بەکارھێنانەکانی" Mathematics and its Applications کە سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانییە، خەڵاتی باشترین توێژینەوەی ساڵی ٢٠٢٠ی بەخشییە لێکۆڵەرێکی کورد لەگەڵ دوو لێکۆڵەری دیکە بەھۆی بابەتێکیانەوە لەسەر بازاڕی نەوت.
 
ئەو کوردەی خەڵاتەکەی وەرگرتووە ناوی زریان عەبدولکەریمە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری بیرکاریی دارایی (financial mathematic). لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  باسی خەڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، کە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ئاگاداریان کردووەتەوە و پێیانگوتووە کە براوەی خەڵاتی باشترین توێژینەوەیە لەسەر بازاڕی نەوت. 
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا زریان عەبدولکەریم ئاماژە بەوە دەدات کە "ئەو خەڵاتە بۆ یەکەمجارە دراوە بە کوردێک لەو بوارەدا، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ توێژینەوەکەم پێشکەش بەو ناوەندە ئەکادیمییە کرد و دوای ساڵ و نیوێک پەسەندیان کرد. دواتر من لەنێو توێژینەوەکان پلەی یەکەمم بەدەستھێنا."
 
بڵاوکراوەی IMA کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی خەڵاتەکە رایگەیاندووە "لێکۆڵەران توانیویانە مۆدێلێک دروستبکەن کە لە رێگەی بەکارھێنانی زانیارییە ئابوورییەکان نرخی نەوت لە گرێبەستەکانی داھاتوودا پێشبینی بکەن."
 
بڵاوکراوەکە دەشڵێت، ئەو لێکۆڵەرانە لەجیاتی نرخەکانی نەوتی ئێستا، نرخەکانی ناو گرێبەستەکانی داھاتووی نەوتیان بەکارھێناوە و لەم رێگەیشەوە تا رادەیەکی زۆر سەرکەوتووبوون لە پێشبینیکردنی نرخەکانی نەوت لە داھاتوودا.
 
بڵاوکراوەی IMA لە بەشێکی دیکەدا سەبارەت بە لێکۆڵەرەکان ئاماژەی بەوە داوە "لێکۆڵەرەکان چەندین رێگەی بیرکاریی نوێیان بەکارھێناوە لە پێشبینییەکانیاندا و ئەو مۆدێلەی کە دایانھێناوە بە رادیەکەی سەرسوورھێنەر درووست دەرچووە لەگەڵ ئەو نرخانەی کە نەوت بەخۆیەوە بینیویەتی.
 
زریان عەبدولکەریم لە ساڵی ١٩٧٨ لە ھەولێر لەدایکبووە و زیاتر لە ١٠ ساڵە لە بەریتانیا دەژی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە زانکۆی برونێڵ (Brunel) لە بەریتانیا. 
 
لە ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ لە زانکۆکانی ئیشق لە ھەولێر و زانکۆی سۆران وەک مامۆستا وانەی گوتوەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ بەریتانیا. ئێستاش وەکو توێژەری لێکۆڵەر لە لەندەن کاردەکات. 

 

سەرچاوە | رووداو 





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad