ZNA_ هەولێر
مه‌سرور بارزانی: كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات ده‌كه‌ین
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و واشنتن له په‌یوه‌ندیی ئه‌منی فراوانتره و ده‌توانین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا فراوانتر بكه‌ین.
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی گوتارێكدا له "كۆنفرانسی ئابووری هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا" هاتوون، كه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌چوو و داواشی له كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و بیانییه‌كان كرد، روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه و ده‌مانه‌وێت كۆمپانیا بیانییه‌كان هان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |