ZNA- هەولێر
حکومەتی عێراق دەیەوێت لەرێگەی فرۆشتنی نەوتی بەسرەدا، 2 ملیار دۆلار پارەی پێشەکی لە کڕیارانی وەرگرێت و بەوپێیەش بتوانێت هەندێ سەرچاوەی دارایی دەستبخات بۆ ئەو کورتهێنانە گەورەیەی کە لە بودجەکەیدا هەیەتی.
کۆمپانیای سۆمۆ کڕیارانی نەوتی خۆی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ ماوەی 5 ساڵ نەوتیان پێبفرۆشێت لە پێناو وەرگرتنی پارەی پێشەکی ئەو نەوتەی، کە لەو ماوەیەدا رادەستیان دەکات.
سۆمۆ رایگەیاندووە مانگانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت دەداتە کڕیاران کە نزیکەی رۆژانە 130 هەزار بەرمیل دەکات و پارەی یەکساڵی ئەو نەوتە وەردەگرێت، کە رادەستی کڕیارەکەی دەکات، کە بەپێی نرخی ئیستا نزیکەی 2 ملیار دۆلار دەکات.
حکومەتی عێراق ئەمە یەکەمجارە پارەی پێشەکی لە کڕیاران وەربگرێت، ئەمەش چەشنە مامەڵەیەکە وەک وەرگرتنی قەرزە لە کڕیارانی نەوت.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |