English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن وەزیری گەنجینەی ئەمەریكای دەستنیشان كرد
2020-11-24 [07:40 AM]

ZNA- هەولێر


 

جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بەڕێوەبەری پێشووی بانکی فیدراڵی ئەمریکای دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی بیکاتە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا.

دەستنیشانکردنی جانێت یەلەن، وەک وەزیری گەنجینەی ئەمریکا،  لەلایەن دیموکراتەکان و کەمپەینی بایدن پشتڕاستکراوەتەوە.

جانێت یەلەن، تەمەنی 74 ساڵە، ئەو یەکەم ئافرەت بوو کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا، سەرۆکایەتی بانکی فیدراڵی ئەمریکای گرتە ئەستۆ.

ئەرکەکانی یەلەن دوای ئەوەی، کە دەستبەکار دەبیت بریتی دەبێت لە پاڵپشتیکردن لەو سیاسەتە دارایی و نەختینانەی، کە ئاراستەیان بەرەو کەمکردنەوەی درزی نێوان هەژاران و دەوڵەمەندانە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بەرپرسە لە سیاسەتی نەختی و  بودجەدانان، هەرچەشنە بڕیارێک، کە دەیدات کاریگەری گەورەی لەسەر بەهای دۆلار و ئابووریی ئەمریکا و بەتایبەتی ئابووریی هەموو جیهان دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad