ZNA- هەولێر
ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە 40 ملیۆن نزیك دەبێتەوە، چوارەم وولاتە لەنێو ووڵاتانی عەرەبی لەڕووی زۆریی ژمارەی دانیشتووانەوە، کەچی لەڕووی زۆریی گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا، ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كردەوە، عێراق لەڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبییە، لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، دوای ئەویش هەریەک لە سعودیە ومەغریب و ئوردن و ئیمارات و کوێت دێن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تائێستا 11 هەزار و 966 کەس لە عێراق بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
حەسەن خەڵاتی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کردووە، تائێستا عێراق لەناو شەپۆلی یەکەمی پەتای کۆرۆنادایە، دەشڵێت "بەرلە کۆتایی هاتنی ئەمساڵ، وەزارەتی تەندروستی 10 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا بە دەستدەهێنێت".
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |