ZNA- هەولێر
وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد رایگەیاند کە لەئێستادا دوو ھەزار چەکداری داعش لە باکووری بابل و بەغدا و ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بوونیان ھەیە.
جومعە عناد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: لەئێستادا دوو ھەزار چەکداری داعش لە باکووری بابل، بەغدا و ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بوونیان ھەیە کە زۆربەیان چەکداری خۆجێین.
ئەو گوتیشی:چەكدارانی داعش چەکی پێشکەوتوو بەکاردەھێنن لەنێو ئەو چەکە پێشکەوتووانەدا کە چەکدارانی داعش بەکاری دەھێنن، جورە قەناسێکە کە ئامانجەکەی لە دووری دوو کیلۆمەتر دەپێکێت".
وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد ئاماژەی بەوەیشدا: کە چەكدارانی داعش توانای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی نەماوە و لە ھەمان کاتدا جەختی لەوەکردووە کە ھێزەکانی سوپاش ناتوانن رەوشی ئەمنی سەرجەم ناوچەکانی عێراق کۆنترۆڵ بکەن بە تایبەتیش ناوچە بیابانەکان.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |