English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا به‌شێكی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان دەنێرێت
2020-11-24 [11:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر رایگەیاند، سێ ملیار دیناری دیكه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ به‌غداوه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا دوو قۆناخ له‌ بڕه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هاتووە و به‌هاتنی ئه‌و سێ ملیار دینارە دەکاتە قۆناخی سێیەم، بەغدا بەڵێنییداوە ئەمساڵ هەموو پارەکە بە جووتیاران بدات.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەکالەت رايگەیاند، ئەم هەفتەیە بەغدا بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام تەنیا نزیکەی سێ ملیار دینار دەنێرێت، بەمەش سەرجەم ئەو بڕە پارەیەی کە ناردوویەتی دەکاتە نزیکەی 20٪ی پارەی جووتیاران.

هێمن سەید موراد ئاماژەی بەوەشکرد، بڕە پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەبێت بە پێنج قۆناخ بگات، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا دوو قۆناخی هاتووە و ئەو سێ ملیار دینارە بگات، دەکاتە قۆناخی سێیەم و بەغدا بەڵێنیداوە لە ساڵی 2020دا هەموو پارەکە بنێرێت.

بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن بوو؛ عێراق تەنیا 390 هەزار تۆنی کڕیوە و بەشی زۆری گەنمی جووتیاران لە رێگەی کارگەکانی ئالیک و بازاڕی ئازاد ساخ دەکرێتەوە.

بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لە هەرێمی كوردستان:

- هەولێر 759,924 تۆن

- سلێمانی 811,433 تۆن

- دهۆك 624,857 تۆن

- هەڵەبجە 62,574 تۆن

گەرمیان 162,263 تۆن

 

رووداو





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad