English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل بەمزووانە سەردانی وڵاتێكی كه‌نداو دەکات
2020-11-24 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو وتی، لەسەر داوای شازادەی جێنشینی بەحرەین سەلمان ئال خەلیفە " بەمزووانە " سەردانی بەحرەین دەکات، وتیشی، خۆشحاڵم کە ئەوە دەکەم.

ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی لەڕێی تەلەفونەوە قسەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی بەحرەیندا کردووە و " هەردووکمان بەپەرۆشەوەین بۆ چنینەوەی بەرهەمی ئاشتی بۆ گەل و وڵاتەکانمان، بۆیە شازادە سەلمان بانگهێشتی کردم بەمزووانە بە سەردانێکی فەرمی بڕۆم بۆ بەحرەین و خۆشحاڵم کە ئەوە دەکەم."

ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو یەکەمین شاندی ئیسرائیل سەردانی بەحرەینی کرد.

بەحرەین بە هەمان شێوەی ئیماڕات بە نێوەندگری ئەمەریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاساییکردەوە، بەڵام ئەم کارەی بەحرەین و ئیمارات، فەڵەستینیەکانی توڕە کرد کە داوای سەربەخۆیی دەکەن پێش هەر نزیکبوونەوەیەکی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و ئیسرائیل.

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نێوەندگری کرد لە ڕێکەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ هەریەک لە بەحرەین و ئیمارات و سوداندا، ڕۆژی دووشەممەش شاندێکی ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار سەردانی سودانیان کرد.

 

voa





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad