English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ رازی بوو پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ جۆو بایدن ده‌ست پێ بكات
2020-11-24 [11:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک ترامپ دەڵێت هەرچەندە ئەو لە کەیسەکەی بەردەوام دەبێت و بڕوای وایە سەردەکەوێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەبەر وڵاتەکە تیمه‌كه‌ی ڕادەسپـێرێت دەست بە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بكه‌ن.

...fight, and I believe we will prevail! Nevertheless, in the best interest of our Country, I am recommending that Emily and her team do what needs to be done with regard to initial protocols, and have told my team to do the same.

— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 23, 2020

سەرۆک ترامپ ئێوارەی دووشەممە لە تویتەرەکەی نووسی ئیملی مورفی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریە گشتیەکان GSA و تیمەکەی ڕادەسـپـێرێت پـرۆتۆکۆلە سەرەتایـیەکان جێبه‌جێ بكه‌ن و بە تیمەکەی خۆشی وتووە هەمان کاربکەن.

بەڕێوەبەرایەتیGSA، دەزگایەکی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکایـیە، بەرپـرسە لە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە نێوان سەرۆکە یەک لە دوای یەکەکانی وڵاتەکە.

ئیملی مورفی لە نامەیەکی فەرمی بۆ جۆو بایدن نووسیویەتی وەک بەڕێوەبەری دەزگای GSA ، بەپـێی یاسای 1963 ی گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی مافی ئەوەی هەیە سەرچاوە و خزمەتگوزاریـیەکان دابینبکات بۆ پـرۆسەی گواستنەوەکە.

جەختی کردەوە ئەم بڕیارەی لە ژێر فشاری هیچ کاربەدەستێک نیـیە چ لە کۆشکی سپی یان لە بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی و نە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ.

بەم بڕیارەی ئیملی مورفی، دەزگای GSA دەتوانێت ملیۆنان دۆلار بۆ پـرۆسەی گواستنەوەکە دابینبکات و تیمی سەرۆک ترامپ دەستبکەن بە کارکردن لەگەڵ تیمی جۆو بایدن بۆ ئەم مەبەستە.

پـێشتر ئەمڕۆ ئەنجومەنی ویلایەتی میشیگن لە دەنگدانێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتەکەی پەسەندکرد کە جۆو بایدن براوەیە، بەمەش بە فەرمی 16 دەنگی هەڵبژاردنی ویلایەتەکە بۆ جۆو بایدنی کاندیدی دیموکرات دەبێت. لە پـرۆسەی دەنگدانەکە سێ ئەندام بە ئەرێ دەنگیان دا و ئەندامێک دەنگی نەدا. هێشتا سکاڵا فەرمیـیەکانی کۆمیتەی هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ بەردەوامن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە کە لە بەرژەوەندی سەرۆک ترامپدا بن.

 





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad