|
ZNA ــ هەولێر
لە کاتێکدا خوێ یەکێکە لەو پێداویستیانەی ناتوانیت بەبێ ئەو خواردن ئامادە بکەیت و هاوکات زۆر خواردنیشی مەترسی هەیە، کەواتە دەبێت زۆر وریای رێژەی بەکارهێنانی بیت، لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە زیادەڕەوی لە خواردنی خوێ زیان بە تەندروستی تەواوی جەستە دەگەیەنێت.
پێویستە لە رۆژێکدا 6 گرام خوێ بخورێت، بەڵام زۆرینەی خەڵک 7.2 گرام دەخۆن و ئەمەش مەترسیدارە، ماڵپەڕی ndtv پێنج ئاماژەی بڵاوکردوەتەوە کە بە واتای ئەوە دێت رێژەیەکی زۆر لە خوێ دەخۆیت.
یەکەم: زو زو پێویستت بە توالێت دەبێت و زۆر میز دەکەیت، دەکرێت لە هەمانکاتیشدا ئەمە ئاماژە بێت بۆ شەکرەی جۆری دوەم و زۆر چالاکی میزڵدان.
دوەم: هەست بە تینوێتی بەردەوام دەکەیت، چونکە خوێ ئاوی جەستە هەڵدەمژێت و جەستەت پێویستی بە ئاوی زیاتر دەبێت.
سێیەم: ئاوسانی هەندێک بەشی نامۆی جەستە، وەکو سەر پەنجەکان و قولەپێ، یان دروستبونی ئازاری پشت.
چوارەم: هیچ کاتێک بە تامی خواردنی ئاسایی رازی نیت و خوێی زیاتری تێدەکەیت، هەمیشە ئارەزوی خواردنی سوێر دەکەیت.
پێنجەم: زۆرینەی کات سەرئێشەیەکی کەمت لەگەڵدایە، ئەمەش لە ئەنجامی وشکبونەوەی جەستەوەیە.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |