English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: ساڵی داهاتوو مامه‌ڵه‌ی كاغه‌ز نامێنێت و هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ده‌بن به‌ خاوه‌نی ناسنامه‌ی دیجیتاڵی خۆیان
2020-11-25 [08:11 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 25 ى 11 ى 2020 ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ستێك بۆ به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ بواری هاتووچۆ رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ به‌ مۆدێرنكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ بنیاتنانی ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی.
 
راشیگه‌یاند كه‌به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چین واز له‌ مامه‌ڵه‌ی كاغه‌ز بهێنین، چونكه‌ زه‌حمه‌ته‌ هاووڵاتیان ده‌یان كاتژمێر كاتی خۆیان له‌ نۆره‌ و وه‌ستان و چاوه‌ڕوانیكردن بۆ ئه‌نجامدان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كاروباریان به‌سه‌ر ببەن. لەكاتێكدا ده‌كرێ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌ خێرایی به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ته‌واو بكرێت، كۆتاییهێنان به‌ پشتبه‌ستنمان به‌ كاری كاغه‌زی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی دیجیتاڵی، كارێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ پێویستییه‌كه‌، ئێمه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه‌، یان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ته‌كنەلۆجیا پێشبكه‌وین و به‌ره‌وپێش بچین، یان له‌ رابردوودا بمێنینه‌وه‌ گیر بخۆین.

سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ بێگومان به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا، نه‌ك ته‌نیا كارایی و شه‌فافیه‌ت له‌ كاری حكومه‌ت زیاد ده‌كات، به‌ڵكو یارمه‌تیشمان ده‌دات بۆ به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی كوالێتی كه‌ هاوشانی وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا بێت،‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ هاووڵاتییانی كوردستان و سه‌ردانیكارانی داموده‌زگاكان و خاوه‌نكاران و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبەت، دڵنیاده‌بنه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن به‌ ئاسانی و به‌ خێرایی ده‌ستیان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان ده‌گات.

وتیشی ، بۆیه‌ خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێك واژۆده‌كه‌ین له‌نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گرووپی میولباوه‌ری ئه‌ڵمانی بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری و ئۆتۆمبێل و خزمه‌تگوزاریی تۆماركردن.

ئه‌م گرێبه‌سته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری تاووتوێ ده‌كرێت به‌ هاوبه‌شی و له‌نزیكه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ستایشی وه‌زیری ناوخۆ، كاك رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، كاك هیوا ئه‌فه‌ندی و گرووپی میولباوه‌ر و سه‌رجه‌م ستافه‌كانیان بكه‌م بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كاره‌.


مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئاگادارم كه‌ پسپۆرانی بواری دارایی، راوێژی بازرگانی پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش رۆڵی گرنگیان هه‌بووه‌ و سوپاسیان ده‌كه‌م. ئه‌و گرووپه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ مۆڵ گرووپ كاره‌كانیان فراوان كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ ئاست خواست و روانینی ئه‌م كابینه‌یه‌ و پێداویستی خه‌ڵكی كوردستان بـێت، كه‌ جێی خۆشحاڵییه‌ هه‌وڵه‌كانیان بووه‌ته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت له‌ كه‌رتی گشتی بە زیاتر له‌ 7 ملیۆن دۆلار.

ده‌شڵێت ،كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ قازانجی كه‌رتی گشتیدا ئه‌وه‌یه‌: له‌ ساڵی داهاتووەوە هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌نی ناسنامه‌ی دیجیتاڵی، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سیسته‌می زانیاریی دانیشتوانمان بۆ دروست ده‌كات، كه‌ پێشمه‌رجه‌ بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی، یه‌كه‌میشیان خزمه‌تگوزاری شۆفێری و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل ده‌بێت، كه‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن هاووڵاتی سوودی لێ وه‌رده‌گرن، هه‌موو شۆفێرێكیش كارتی زیره‌كی ده‌بێت، یه‌كه‌كانی پۆلیسی گه‌ڕۆكیش ئامێرێكیان ده‌بێت كه‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌توانن ئۆتۆمبێله‌كان و شۆفێران كۆنترۆڵ بكه‌ن.

سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیمی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، كاك قوباد كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ باشترین و ئاسانترین شێوه‌ بگەنه‌ هاووڵاتیان، رێوشوێنه‌كانی راییكردنی مامه‌ڵه‌ش كه‌مبكرێنه‌وه‌ و سه‌ره‌نجام داهات زیاد بكرێت، خۆشحاڵم كه‌ له‌م بواره‌دا پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ دواتر داموده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌ت سوود له‌م داتا و زانیارییانه‌ وه‌ربگرن، بۆ نموونه‌ په‌روه‌رده‌، كه‌رتی ته‌ندروستی و باج و دارایی، هیوادارم ئه‌مه‌ هانده‌رێك بێت بۆ یارمه‌تیدان و هاندانی گه‌نجه‌كانمان له‌ دروستكردنی ده‌رفه‌تی كار و بزنسی نوێ له‌ رێگه‌ی هاوكاری و هاوبه‌شیكردنی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیدا.

وتیشی ئیمزاكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ به‌شێكی گرنگه‌ له‌ هه‌نگاو و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پێناو چاكسازی و مۆدێرنكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت له ‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ببینه‌ حكومه‌تێكی دیجیتاڵی راسته‌قینه‌، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و دروستكردنی روانینێك له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌ جیاجیاكان، كه‌ سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌ هۆی پێشخستنی شێوازی بڕیاردان و گه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

له‌كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایانانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌م كاره‌ پڕ زه‌حمه‌ته‌یان ئه‌نجامداوه‌، سوپاس بۆ گرووپی میولباوه‌ر، بۆ پشوودرێژی و نه‌رمینواندنیان، هیوادارم ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ ئاست خواست و ئاواتی هاووڵاتیانماندا بێت، دووباره‌ ده‌ستخۆشی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و گرووپی میۆڵباوه‌ر ده‌كه‌م.





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad