ZNA - ھەولێر لە یاریێكی تری گه‌ڕى چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی فرینکفارۆزی كرد.
یانه‌ی خانمه پیره‌كه به زحمه‌ت و به ئه‌نجامی 2 به 1 یاریه‌كه‌ی برده‌وه و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی 16 مسۆگه‌ركرد.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكە یاریزان میترۆ ئۆزۆنی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆماركرد، بەڵام كریستیانۆ لە خولەكی 35 ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، دواتریش ئهڵڤارۆ مۆڕاتا گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد.
دوای ئه‌م بردنه‌وه یۆڤانتۆس به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ شانهشانی بارسا خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتوو.
https://www.ok.ru/video/1801270135548ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |