English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکانی بێ سنوور: داخستنی کامپی لەیلان لە کەرکوک دەرەنجامی مرۆیی کوشندەی دەبێت
2020-11-25 [11:06 AM]

ZNA-هەولێر


عێڕاق، ٢٥ی تشرینی دووەم -  سەر لەبەیانی دوێنی چەندین بارھەڵگر گەیشتنە کامپی لەیلان لە پارێزگای کەرکوک بۆ ئامادەکاری گواستنەوەی دانیشتوانی کامپەکە بۆ ناوچەکانیان. دانیشتوانی کامپەکە ترسی خۆیان دەربڕی بۆ کارمەندانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پزیشکانی بێ سنوور (MSF) لە گەڕاندنەوەیان بەزۆرەملێی  بۆ ناوچەکانیان. ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور کە چاودێری تەندروستی پێشکەش دەکات لە کامپەکە، زۆر نیگەرانە لەو داخستنە خێرایانەی کامپەکان و ئەو دەرەنجامە مرۆیانەی دەیانبێت لەسەر ئاوارەکان بەبێ پێشەکی پێشکەشکردنی چارەسەرێکی بەردەوام  وسەلامەت. 

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە، حکومەتی عێراقی دەستیکردوە بە پڕۆسەی داخستنی کامپەکان و تا ئێستا نزیکەی ٢٥،٠٠٠ ئاوارەی عێراقی نیشتەجێی کامپی فەرمی گەڕاندراونەتەوە ناوچەکانیان. ھەرچەندە بۆ ھەندێک لە ئاوارەکان گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان وەکو خەونێک وایە کە بێتە دی، بۆ زۆرانی تر ئەو ناسەقامگیری ئەمنی و نەبوونی شوێن و خزمەتگوزاری کە چاوەڕێیان دەکات وادەکات داخرانی کامپەکان وەک کارەساتێک بێت بۆیان.

"تەنانەت ئەگەر دەشیانەوێت کامپەکە دابخەن، نابێت بمانگەڕێنەوە ناوچەکانمان لە ئێستادا،" ئافرەتێکی دانیشتوی کامپەکە بە کارمەندی پزیشکانی بێ سنووری وت. "دەبێت دڵنیایی سەلامەتیمان بکەن چونکە بەھۆی زۆر کێشەی عەشایری و ئەمنی ھەیە کە ڕێگرە لەوەی زۆرێک خەڵک بگەڕێنەوە ناوچەکانیان." 

لە ھەندێک حاڵەت، ئاوارەکان ڕەنگە دووچاری توندوتیژی و دەستبەسەرکردن ببنەوە لە ناوچەکانیان ئەگەر گومانی ھەبوونی پەیوەندیان ھەبێت بە گروپی چەکدارەوە. پەڵەی ھەبوونی پەیوەندی بە گروپی چەکدار لە عێراق وادەکات چەندین کەس زۆر بترسن لە سەلامەتی خێزانەکانیان. "کاتێک ھەندێک لە دراسێکانم گەڕانەوە، بە قسە سوکایەتیان پێکرا و ناچاربوون خۆیان بەدووربگرن لە خەلکی گوندەکە - دەترسان ئازاریان بدرێت لەلایەن خەڵکی ناوچەکە" ئافرەتەکە وتی. 

زیاتر لە ٧٠٠٠ کەس لە ئێستادا لە کامپی لەیلان دەژین کە زۆربەی ھەرە زۆریان ئافرەت و منداڵن. کامپەکە لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکرا  کاتێک شەڕ لە چەند ناوچەیێکی عێڕاق دەستیپێکرد وەک حەویجە و سەڵاحەدین، کە ئەمەش وایکرد خەڵێکی زۆر ماڵەکانیان جێبھێڵن. چەندین دانیشتوی کامپەکە بە پزیشکانی بێ سنووریان ڕاگەیاندین کەوا ھیچ شتێکیان نیە بۆ بگەڕێنەوە.

ئافرەتێکی دانیشتوی کامپی لەیلان دەڵێت "ماڵەکەمان ڕوخاوە، منداڵی بچوکمان ھەیە و نازانین چی بکەین ئەگەر گەڕێندراینەوە. کەش وھەوا ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو ساردی دەڕوات. موچەمان نیە تاوەکو خانوی پێ بەکرێ بگرین و بەسەلامەتی لەناوی بحەوێینەوە. کامپی لەیلان سەلامەتە بۆ ئێمە و ئاو کارەبامان ھەیە. ئەگەر دووربخرێینەوە نە ئاو و نەکارەبامان دەبێت. چۆن بتوانین بێ ئەو خزمەتگوزاریانە لەژیانی ڕۆژانەمان؟".

زۆرێ لە دانیشتوانی کامپەکە پشت دەبەستن بەو چاودێریە تەندروستیەی لە کامپەکە وەریدەگرن لەکاتێکدا گەیشتن بە چاودێری تەندروستیش بۆ ئاوارەکان لەدەرەوەی کامپ سنوردارە.
گوڵ پاشا سەرۆکی شاندی پزیشکانی بێ سنوور لە عێڕاق دەڵێت "پزیشکانی بێ سنوور ٣٠٠ نەخۆش چارەسەر دەکات لە کاپمی لەیلان کە نەخۆشی نەگوازراویان ھەیە؛ پێویستیان بە چارەسەری نەپچڕاو و درێژخانەن ھەیە. لەگەڵ ئەم داخرانە خێرایەش، پزیشکانی بێ سنوور کاتی ئەوەی نابێت بەشە دەرمانی ٣ مانگ بۆ ئەو نەخۆشانە دابین بکات لەگەڵ پەڕاوی پزیشکی بۆ ئەوەی خۆیان تۆماربکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری لەو ناوچانەی دەگەڕێنەوە بۆی تاوەکو لە وەرگرتنی چارەسەری دانەبڕێن."

پەتای کۆڤید-١٩ نیگەرانیێکی تری تیمەکانی پزیشکانی بێ سنوورە. پاشا دەڵێت "نیگەرانین لە ئەگەری ئەوی دانیشتوانی کامپەکە لە ناوەڕاستی پەتای کۆڤید-١٩ کامپەکە جێبێڵن. ئێستا ھەشت نەخۆشی کۆڤید-١٩ لە ناوچەی جیاکاری کامپەکە ھەن. 
ڕوون نیە چۆن نەخۆشەکان دەگوازرێنەوە و بەچ خێرایەک توانستی گەیشتنیان بە چاودێری پزیشکی دەبێت."

پزیشکانی بێ سنوور داوا لە دەسەڵاتدارانی عێڕاق دەکات کە چاوبخشێنەوە بە بڕیاری داخستنی دەسبەجێی کامپی لەیلان و دڵنیابن لەوەی لەداھاتوو گەڕانەوەکان ڕوونتر و خۆویست و سەلامەتبن و بەشێوەیێک بن کە کەرامەتی ئاوارەکان پارێزراوبێت. 

 

No description available.

 

No description available.

No description available.





ئەم هەواڵە 1120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad