ZNA - ههولێر
لە هەرێمی کوردستان 435 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، 25 کەسی دیکەa بەهۆی ئەو پەتا جیهانییە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاماری ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-11-2020)ـی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکە، لە هەریەک لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک زیاتر لە 120 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
داتاکانی وەزارەتی تەندروستی نیشانی دەدەن، دهۆک پێشەنگە لەڕووی زۆریی ژمارەی چاکبووان لە کۆرۆنا، سلێمانیش لەڕووی زۆریی گیانلەدەستدان، بەجۆریک لەو 25 کەسەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، نۆیان لە سلێمانی بوون.
ئهمهش دهقی ئامارهكهی وهزارهتی تهندروستییه:

ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |