ZNA - هه‌ولێر لەسەرانسەرى جيهاندا ژمارەى تووشبووانی پەتای ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ ٦٠ مليۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، يەک مليۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٢٥ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە، ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت به نزیكه‌ی 12 ملیۆن توشبوو.
بەگوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ لە وڵات و هه‌رێمه‌كان، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لە شارى وهان لە چین سه‌ری هه‌ڵدا و بە جيهاندا بڵاوبووەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٠ مليۆن و 197 هەزار و 77 حاڵه‌ت.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە:
''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ١٢ مليۆن و ٩٥٦ هەزار و ٧٨٣ حاڵەت، هيندستان نۆ مليۆن و ٢٢٢ هەزار و ٢١٦ حاڵەت، بەڕازيل شەش مليۆن و ١٢١ هەزار و ٤٤٩ حاڵەت، فەڕەنسا دوو مليۆن و ١٥٣ هەزار و ٨١٥ حاڵەت، رووسيا دوو مليۆن و ١٣٨ هەزار و ٨٢٨ حاڵەت، ئيسپانيا يەك مليۆن و ٦١٤ هەزار و ١٢٦ حاڵەت، بەريتانيا يەك مليۆن و ٥٣٨ هەزار و ٧٩٤ حاڵەت، ئيتاڵيا یەک ملیۆن و ٤٥٥ هەزار و ٢٢ حاڵه‌ت، ئەرجەنتين يەك مليۆن و ٣٨١ هەزار و ٧٩٥ حاڵەت، كۆلۆمبيا يەك مليۆن و ٢٦٢ هەزار و ٤٩٤ حاڵەت و مەکسیک یەک ملیۆن و ٦٠ هەزار و ١٥٢ حاڵه‌ت''.
لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٢٥ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە و ٤١ مليۆن و ٥٥٦ هەزار و ٨٩٧ کەس لە تووشبووانی پەتاکە چاكبوونەتەوە.
له عێراق ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 539 هه‌زار و 749 كه‌س و 12 هه‌زار و 31 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و له هه‌رێمی كوردستانیش به‌ته‌نیا 94 هه‌زار و 857 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و سێ هه‌زار و 61 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |