English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
2020-11-25 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی جێگرەکەی بۆ تاوتوێکردنی دوو پرس کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-11-2020)ـی ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێكردنی ئەم بابەتانەیە:

داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی رێرەوی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

پێشنووسی پەیڕەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان).

پرسی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12-11-2020، بە زۆرینە و بێ گوێدانە پرەنسیپی سازان و لە بەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی گەلی کوردستان، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای قەرز درا و، داواکاری و ناڕەزایەتییەکانی کورد و پەرلەمانتارانی کوردیان لەبەرچاو نەگرت، بۆیە سەرجەم پەرلەمانتارە کوردستانییەکان لە کۆبوونەکە چوونە دەرەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دواتر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "ئێمە، لە کاتێکدا داکۆکی لە مافی رەوای خەڵکی کوردستان دەکەین، لە هەمان کاتدا هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ستەم لە خەڵکی کوردستان نەکرێت".





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad