English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر پەتای کۆڕۆنا ، ھەڵبژاردنەکانی سەرکردایەتی لاوانی جیھان بۆ ساڵێک دواخرا
2020-11-25 [01:52 AM]

ZNA_ هەولێر



فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی جیهان ڕایگەیاند:"لەکۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوانی ئەندام لە لاوانی جیھانیدا کە ئەمساڵ بەشێوازی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو ، بڕیاردرا بۆ ساڵێک ھەڵبژاردنی دەستەیەکی تازەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی جیھان دوابخرێت.
بەپێی بەیاننامەی راگەیاندراوی لاوانی جیھان کە لەرۆژی  ٢٤/١١/٢٠٢٠ دەرچووە ، ھەمان دەستەی سەرکردایەتی ئێستای لاوانی جیھان لەپۆستەکانیان بەردەوام دەبن تا مانگی تەمووزی ٢٠٢١ پاشان لە مانگی ١٠ ی ھەمان ساڵ دەستەیەکی تازە لەرێگەی ھەڵبژاردنی لۆجستی یان ئۆنڵاین دیاری دەکرێت ، بەپێی بارودۆخی تەندروستی جیھان.
شایەنی باسە ئەمە یەکەمین جارە لەمێژووی لاوانی جیھان ھەڵبژاردنەکانیان دوابخرێت.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad