English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژی جیهانی نه‌هیشتنی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان
2020-11-25 [03:22 AM]

ZNA_ هەولێر



 ئه‌مڕۆ 25 ی نۆڤێمبر كه به‌رۆژی جیانی نه‌هیشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ناسراوه له‌هه‌موو جیهان ئه‌و یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌و یادی ئه‌و ئافره‌تانه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی توندوتیژ به‌ هۆی ژن بونیان یان ڕزگاریان بوه‌.
به‌داخه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ هیشتا هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان به‌رده‌وامه‌و ئافره‌تان به‌هۆی ڕه‌گه‌زیان مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ و ده‌بنه‌ قوربانی ، به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ر بارو دۆخێك هاتبێته‌ پێش ئافره‌تان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و نه‌هامه‌تی و جیاوازی بونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ جاریش به‌هۆی كه‌لتورو پیاو سالاری ته‌واو بێ به‌ش كراون له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و قوربانیان داوه‌و هه‌میشه‌ش زۆربه‌ی قورساییه‌كانی ژیان له‌سه‌ر شانی ئافره‌تان بووه‌.
ئه‌مساڵ كه‌ ئه‌و یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ په‌تای كۆرۆنا هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه‌و له‌و بواره‌ش ئافره‌تان پیشه‌نگن له‌ بواری پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و له‌هه‌مان كاتدا زیاتر بوونی ئه‌ركه‌كانی ئافره‌تان له‌ماڵه‌وه‌ به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌و مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌كان و مانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزان له‌ماڵه‌وه‌ كه‌ هه‌مووی ئه‌ركێكی قوڕسی خستۆته‌ سه‌ر شانی ئافره‌تان .
به‌داخه‌وه‌ ئاماره‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌درێت جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌مووانه‌و هیشتا هه‌واڵی كوشتنی ئافره‌تان له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بیستین ڕۆژانه‌ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌درێ ڕێگری له‌و دیارده‌و تاوانه‌ بكرێ كه‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنن و چه‌ندان چالاكیش ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ر‌به‌خۆی مافی مرۆڤ له‌و ڕۆژه‌دا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵ توانای خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ له‌ پێناو هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و هاوكاری كردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ قوربانی ده‌ستی توندوتیژین له‌پێناو فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی شایسته‌و دادپه‌روه‌رو یه‌كسان بۆیان و ڕێگری كردن له‌ توندوتیژی و پێشێلكاری له‌ مافه‌كانیان.
لێره‌وه‌ش له‌و یاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بكوژانی ئافره‌تان به‌هیچ شێوه‌ك به‌ر هیچ لێبوردنێك نه‌كه‌ون و ئاسانكاریان بۆ نه‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی ئازاد بونیان و به‌ ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێویسته‌ سزای خۆیان وه‌ربگرن له‌ پێناو دووباره‌ نه‌بونه‌وه‌و ڕێگری كردن له‌ هزری توندوتیژی و ژن كوژی .
له‌كۆتاییدا ئیمه‌ هاوكارو پاڵپشت ده‌بین له‌ماوه‌ی ئه‌و 16 ڕۆژه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌ له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ پێناو ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ئافره‌تان وچه‌سپاندنی بنه‌ماكانی  یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئاشته‌وایی خێزان و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
له‌هه‌رێمی كوردستان
25 ی نۆڤیمبری 2020





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad