English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گرێبەستێک ئیمزا دەکەن
2020-11-26 [07:20 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گرێبەستێک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک ئیمزا بکەن و گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانیش رایده‌گه‌ێنێت پڕۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ ھاووڵاتییانی ھەولێر دەبێت.

کوردۆ شابان گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: ئه‌مرۆ پێنجشەممە گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی ئیمزا بکرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرینگ لە شاری ھەولێر، پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی ئیفراز سێ و چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر.

گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی دەشڵێت ئەو پڕۆژەیەش لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەیە کە پێشتر لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی جایکا ھەبووە و لە چوار قۆناغ پێک ھاتووە، ئەوەی سبەی لە ھەولێر یەکێکە لەو قۆناغانە.

کوردۆ شابان ئاماژەی بۆ ئەوەش  کردووه‌ پڕۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ ھاووڵاتییان و دانیشتووانی شاری ھەولێر دەبێت، چونکە چەندین ساڵە کێشەی گەیاندنی ئاو لە ھەندێ ناوچە ھەیە، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی جایکا تا ڕادەیەکی زۆر کێشەکە چارەسەر دەبێت و ژمارەیەکی بەرچاو لە گەڕەکی نێو سەنتەری شاری ھەولێر لەخۆ دەگرێت.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad