English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان ده‌كات
2020-11-26 [07:22 AM]

ZNA-هەولێر


به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كارى لیژنه‌كه‌، به‌یانیی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبو‌وه‌وه‌.

‎لێژنه‌ی ده‌ستپاكی  له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌كۆبونه‌وه‌‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و دوای خستنه‌ڕووی سه‌رنج و پێشنیازی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ بڕیاردرا بانگهێشتی نوێنە‌رانی كۆمپانیاكانی بواری خوێندنە‌وە‌ی پێوە‌ری ئاوی ماڵان بكرێت بە‌ھاوبە‌ش لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی شارە‌وانی كۆببنە‌وە‌ ‎به‌مه‌به‌ستی وە‌رگرتنی زانیاریی زیاتر لە‌سە‌ر ئه‌و پرسه‌.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان كاری پێویستییان له‌سه‌ر كراو ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران‌، بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌ی كه لەلایە‌ن ڕێكخراوی چە‌لە‌نگ ‌ئاڕاستە‌ی لیژنه‌كه‌ ‌كرابوو سە‌بارە‌ت بە‌گرێبە‌ستی وە‌زارە‌تی شارە‌وانی و ھە‌ردوو كۆمپانیای پاپە‌و ھە‌ڵمە‌ت و‌ بوونی گە‌ندە‌ڵی لە‌و گرێبە‌ستە‌دا میوانداریی ڕێكخراوی چه‌له‌نگ بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad