ZNA-هەولێر خانەوادەی ئازاد محەمەد جوتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە رەتیدەكەنەوە ناوبراو گیانی لهدهستدابێت و رایدهگهیهنن ناوبراو تهندروستی باشه
خانەوادەی ئازاد محەمەد لەڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویان كردهوه كه كۆمەڵێك پەیج و ئەكاونتی نا بەرپرس هەواڵێكی چەواشەكاریان بڵاوكردوەتەوە لەسەر ئازاد محەمەد گوایە كۆچی دوایی كردووە، لێرەوە رایدەگەیەنن كە ئەو هەواڵە دورە لەڕاستیەوە و تەندروستیشی زۆر باشە.
ئازاد محەمەد خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەیە و لەچەند ساڵی رابردوو توانیویەتی بەبەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ناوبانگ پەیدا بكات و نازناوی جوتیارە نموونەییەكەی وەرگرتووە.
ئەم هەواڵە 1225جار خوێندراوەتەوە |