نوسینی: رێبوار حەمەلاو شوانی دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدا و بەتایبەت شۆڤێنی و كێنە لە دڵ و دژە كوردەكانی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ، شمشیری ژەهراوییان دژ بە هەرێمی كوردستان و مافەرەواكانی ساڵ بە ساڵ زیاتر ژەهراویی تر دەكرد و سیاسەتی پەراوێز خستن و بە بێ بەشكردنی مافە دەستوورییەكانیان گرتە بەر ، دوایین هەنگاویان پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كۆتایی هێنان دەستكەوتەكان و سەپاندن تاكرٍەوییەتی دەسەڵات ، بەڵام تا بە ئێستا هەوڵەكانیان رووبەرووی شكست و مایەپووچ بوون بۆتەوە، ئەو لە كاتێكدایە، كە هەندێك پەرلەمانتاری كورد كە چاو ساغ و داردەستی ئەو دژە كورد و شۆڤێنیانە بەردەوامن لە هەوڵە نەزۆكەكانیان بۆ لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە رێگەی برٍینی مووچە و بودجە و مافەكانی تر ، بەڵام بە هۆی ئەوەی كە گەلی كورد خاوەن قەوارەیەكی دەستووریی و یاساییە ، گشت ئەو مەرٍام و هەوڵانە مایە پووچ بوونەتەوە .
عێراقی نوێی دوای رووخانی رژێمی بەعس كە سەركردایەتیی سیاسی كوردستان رۆڵی سەرٍەكی لە بونیاتنانی هەبوو لەسەر ھەرسێ بنەمای سازان، یەكسانی و هاوبەشی دامەزراوە، گەلی كورد وەك دووەم گەورە نەتەوە لە عێراق لەسەر ئەو سێ بنەمایە لە حكوومەتی نوێی عێراقدا بەشدار بوو، بەشێكی زۆری شیعە و سوننەكانی پەرلەمانی عێراق دژی گەلی كورد بوون بەیەكهەوڵێست و لەناو پرۆژەیاساكە داوایان كرد، حكوومەتی ھەرێم تەواوی داھاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بكات، پاشان شایستە داراییەكانی وەردەگرێت، ئەمەش پێچەوانەی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدایە كە كراوە، بەشێك لە پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی ھەرێمی كوردستان، رێگەخۆشكەربوون بۆ ئەوەی شۆڤێنییەكانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرز بەبێ كورد پەسەند بكەن.
ئەو هەوڵە دوژمنكارییانە ، هەر لە ساڵی 2014 وە و ماوەی 6 ساڵ بە شێوەیەكی زۆر نارٍەوا و دوژمنكارانە چوونە تە بواری جێبەجێكردنەوە و ماف و شایستە داراییەكان و بەتایبەت رەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوە كە بە ماددەی 140ی دەستووری ناسراوە ، بە شێوەیەكی ئاشكرا پێشێڵكراون .
سەرٍەرایی ئەوەی حكومەتی كوردستان لە ماوەی رابردوو و بە كابینەی نوێەمیشی بەردەوام دەستپێشخەر بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ، بەتایبەت لەگەڵ حكومەتی ئێستای عێراق و سەر لەنوێ رێككەوتن لە سەر گشت پرسەكان بەتایبەت مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان .
بە پێی دەستووری هەمیشەیی عێراق و ماددەكانی 117 و 121 هەرێمی كوردستان ، قەوارەیەكی دەستووری و یاساییە ، بۆیە، لە رابردوو و ئەمرۆش زۆرێك هەوڵی نەزۆكی ناحەزانی گەلی كورد ، بە هەموو شێوەیەك هەوڵی نەمانی دەسەڵاتی كوردستانیان دا ، بەڵام بە هۆی رێگریكردنی دەستووریەوە، هەوڵەكانیان مایەپووچ بوونەوە ، چونكە دەستووری هەمیشەیی عێراق پەیوەندییەكانی هەوڵیر وبەغدای دیاركردووە .
بۆیە، هەموو هەوڵی نەیارانی گەلەكەمان ، تەنها حزبێكی سیاسی دیاریكراو نییە، بەڵكو هەوڵێكە بۆ لەباربردنی گشت دەسكەوتەكانی گەلی كورد و لاوازكردنی پێگەی كوردستان ، بەڵام نابێت ئەو پەرلەمانتارە بەكرێگیراوانە و دوژمنانی هەرێمی كوردستان ئەو راستییە لە بیربكەن ، كە ئەو دەستكەوتانە بە خوێن و قوربانیدان بەدەست هاتوون و هیچ پیلانگێر و گەمارۆدانێك ناتۆانێت ئیرادە و شكۆمان ژێر دەست بكەن ، بۆ ئەوەش مێژووی دوێنی و ئەمڕۆ گەواهیدەری ئەو رٍاستییانەن و گشت هەوڵە و پیلانگێری نەیاران و كۆیڵەكانیان مایەپووچ و شكستخواردوون .
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |