English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌ یه‌ك رۆژدا تۆمار كرا
2020-11-26 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا له‌ ئەمەریکا زیاتر لە 2400 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکردووە، تاوەکو ئێستا ئه‌م ژماره‌یه‌ لە یەک ڕۆژدا زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانە.

زانکۆکە بڵاویکردەوە لە نێوان کاتژمێر 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە تاوەکو 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، له‌ ئەمەریکا دوو هه‌زار و 439 حاڵەتی گیان لەدەستدانی تۆمارکردووە و نزیکەی دوو سه‌د هه‌زار حاڵەتی توشبوونیش تۆمارکراوە.

ئەمەش دووەمین ڕۆژە لە ئەمەریکا ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو هەزار کەس تێپەڕێنێت.

لەسەر ئاستی جیهان ئەمەریکا لە پلەی یەکەمدا دێت لە زۆرترین حاڵەتی توشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکا گەیشتە زیاتر لە 12.7 ملیۆن کەس.

 





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad