ZNA - ههولێر
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد (لەبارەی رێککەوتنی شنگال): "کە رێککەوتنەکە بەرەو جێبەجێکردن هەنگاو دەنێت، حکوومەتی عێراق لەرۆژانی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی دەکات و ئێستاش هەندێک هەنگاوی کردەیی هاویشتووە".
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد لەبارەی رێککەوتنی شنگالەوە رایگەیاند کە رێککەوتنەکە بەرەو جێبەجێکردن هەنگاو دەنێت، حکوومەتی عێراق لە رۆژانی داهاتوودا، دەست بە جێبەجێکردنی دەکات و ئێستاش هەندێک هەنگاوی کردەیی هاویشتووە.
رێبەر ئەحمەد دوای ئەوەی بەمەبەستی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لقی چەمچەماڵ سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی ئەنجامدا.
وەزیری ناوخۆی هەرێم لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە ئەنجامەکانی رێککەوتنی شنگال لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەندیدا، رایگەیاند رێککەوتنەکە بەرەو جێبەجێکردن هەنگاو دەنێت، حکوومەتی ناوەندیی لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی دەکات و ئێستاش هەندێک هەنگاوی کردەیی هاویشتووە.
ناوبراو هیوای خواست کە تەواوی بڕگە و ماددەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت و رایگەیاند ''هیوادارین ماددەکانی ناو رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، ئارامی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ شنگال، ئەو هێزانەی نایاسایین و خەڵکی شنگال نین لە ناوچەکە دووربخرێنەوە و ئاوارەکانیش بەتایبەت خوشکان و برایانی ئێزدی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان".
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |