ZNA - هه‌ولێر شاره‌زایه‌كی ئابووری رایگه‌یاند: ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهینان زور ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئابووری ولات به‌ره‌و پێش به‌رین به‌لام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوته ئاستی هیواکان، سه‌قامگیری ئاسایش له کوردستان فاکته‌رێکی گرینگه بۆ ئابوورى وه راكێشانى وه‌به‌رهێنانى بیانى له كوردستان، له هه‌مان كاتدا ده‌بێت حکومه‌ت یاسایى چاکسازی به ته‌واو جێ به جێ بکات ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خواستی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ كوردستان.
فه‌رهاد كاكه‌یی شاره‌زا له بواری ئابووری به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: که‌رتی وه‌به‌رهێنان ده‌توانێت داهاتی حکومه‌ت زیاد بکات چونکه ئه‌و کۆمپانیانه باج ده‌ده‌نه حکومه‌ت وه له هه‌مان کاتدا هه‌لی کار زیاد ده‌که‌ن وه ئه‌و کارمه‌ندانه‌ش باج ده‌ده‌نه حکومه‌ت ده‌بێته هویى بوژانه‌وه‌ی ئابووری ناوخوی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: له رووى كشتوكالیهوه هه‌رێمى كوردستان تواناى هه‌یه كه سه‌به‌ته‌ى خۆراكى بۆ هه‌رێم و عیراقیش دابین بكات وه له هه‌مان كاتدا ده‌توانێت ههناردهشى بكات به‌لام ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم هاوكارى جوتیاران بكات وه له‌كاتى پێگه‌یشتنی به‌روبومی ناوخوى دا رێگری بکات له به‌روبومی بیانی له هه‌مان کاتدا کهرستهیی گواستنه‌وه‌ی پێشکه‌وتوو ئاماده بکات بۆ هه‌نارده كردنى به‌روبومه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات بێ ئه‌وه‌ى تێك بچێت.
فه‌رهاد دیاریكرد: چاکسازی ده‌بێته هانده‌رێکی گرینک بۆ زیادكرنى وه‌به‌رهێنانى ناوخۆ و ده‌ره‌كى بۆ كاركردن له كوردستان به‌لام له هه‌مان كاتدا ده‌بێت حكومه‌ت رێنیشان ده‌ر بێت بۆ به‌كارهێنانى سیسته‌مى نێوده‌وله‌تى ژمێریاری بۆ خستنهروى زانیارییه داراییه‌كان له راپورته داراییه‌کانی ئه‌و کۆمپایانه.
له كوتاییدا ئاشكراكرد: بۆ زیادكردنى وه‌به‌رهێنانى ناوخۆ ده‌بێت حكومه‌ت یاساى توند ده‌ربكات كه رێگری ده‌کات له چونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ناوخۆ وه له هه‌مان كاتدا وه‌به‌رهێنانى ناوخۆ كه‌متر باج بده‌ن به‌راورد به وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كى، وه چالاك كردنى سیسته‌مى بانكى له كوردستان وه نه‌هێشتنى پاره‌ی كاشى زۆر له بازار ده‌بێته فاكته‌رێكى گرینگ بو چاکسازی وه شه‌فافیه‌ت و زیاد کردنی وه‌به‌رهێنان له کوردستان.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |