English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر ھاوردەکردنی دەرمان چەند بریارێکی گرنگ دەرکرا
2020-11-26 [03:15 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکار لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک پێشنیازمان دایە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەو بارەوە کۆمەڵێک بڕیار دراوە دوای ئەوەی لیژنەکەمان بەدوادوچوونی کرد بۆ کێشەی کوالیت و نرخی دەرمان.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکار لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ژمارەیەک پێشنیازمان دایە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەو بارەوە کۆمەڵێک بڕیار دراوە دوای ئەوەی لیژنەکەمان بەدوادوچوونی کرد بۆ کێشەی کوالیت و نرخی دەرمان، یەک لە بڕیارەکان ئەوەیە بۆ لەمەودوا ھیچ دەرمانێک رێگەپێدراو نییە بێتە ھەرێمی کوردستانەوە کە ژمارەیەک بڕوانامەی نێودەوڵەتی نەبێت، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە ھێنانی دەرمانی ساختە و کوالیتی نزم.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکار لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: بڕیاری ئەوە دراوە لەمەودوا دەرمان تا کاتی پشکنین لە کۆگای نیشتمانی دەرمان ھەڵبگیرێت تا پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کرێی ھەڵگرتنەکەی لەسەر نرخی دەرمانەکە نەکەوێت و لەمەودواش رێگە بە ھێچ کۆمپانیایەکی دەرمان نادرێت پزیشکان ئیفادە بکات بۆ دەرەوەی ھەریمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکان چونکە زۆر جار پارەی ئەم  گەشتانە دەخرێتە سەر لیست و نرخی دەرمان.

 ھەروەھا زانا مەلا خالید، سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکار لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە  لەبارەی پشکنینی دەرمانەکان لە کوالیتی کۆنترۆڵ، بڕیار دراوە بۆ لەمەودوا ئەو ماددەیەی بۆ پشکنینی دەرمانەکە بەکار دێت، لەلایەن کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانەوە دابین بکرێت کە پێشتر لەلایەن خودی کۆمپانیاکانی دەرمانەوە ھاوردە دەکرا، لە کۆی زیاتر لە٢٠٠ کۆمپانیای ھاوردەکردنی دەرمان،٣٣ کۆمپانیایان خراونەتە لیستی رەشەوە و جارێکی دیکە بۆیان نییە دەرمان ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad