English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد ئەحمەد: هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى پێدانى كاره‌با خواست و دابەزینی پلەی گەرمایە
2020-11-26 [03:16 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى پێدانى كاره‌با، خواست و دابەزینی پلەی گەرمایە، ئەگەرنا هیچ كێشەمان لە بەرهەمهێنانی كارەبا نییە.


ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەدابەزینی زیاتری پلەکانی گەرماو بەرزبوونەوەی خواست، کاتەکانی بوونی کارەبا کەم دەبنەوە، چونکە بەرهەم سنووردارە، ئێستا بەرهەمی كارەبا لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و ٣٠٠ مێگاواتە، بەڵام لەم وەرزە خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با بەرز بووه‌تەوە، بە جۆرێك گەیشتووه‌تە چوار هەزار و ٢٠٠ مێگاوات، ڕۆژانە لە سەرووی بیستوو دوو كاتژمێر كارەبامان به‌ هاووڵاتییان داوە، بەلام ئێستا خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با زۆر زیاد بووە، بۆیە ئێمە بە تێكڕا ئێستا دەتوانین شازدە بۆ حەڤدە كاتژمێر كارەبا به‌ هاووڵاتییان بدەین.


وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گووتی: هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى پێدانى كاره‌با، خواست و دابەزینی پلەی گەرمایە، ئەگەرنا هیچ كێشەمان لە بەرهەمهێنانی كارەبا نییە، بەرهەمەكە زیادیش بووە لە چاو سالانی رابردوو، ھەروەھا دەستمان بە وەگەڕ خستنەوەی ئەو یەكانەی كە لەژێر چاكسازیدا بوون كرد، خۆشبەختانە خرانەوە سه‌ر تۆڕی گشتیی كارەبا و بڕی ٣٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد بوو، بۆیە هەر توانایەك و سەرچاوەیەك هەبێت، ئێمە دەیخەینەوە خزمەت هاووڵاتییان.


ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تیمەكانی وەزارەتی كارەباش بەردەوام لە ئەرك و كاردان بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا دابین بكرێت، ھەروەھا حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی خۆی داوە و دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا بە هاووڵاتییان بدات.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad