English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی حکومەتی عێراق دەستی لەکار کێشایەوە
2020-11-26 [03:31 AM]

ZNA-هەولێر


ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی مستەفا کازمی بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و دەڵێت "کەسێکی نیشتمانی" ئەوی لەو پۆستەدا داناوە، کە مەبەستی مستەفا کازمییە، بەڵام دەشڵێت، ئێستا تێگەیشتنی جیاوازیان ھەیە بۆ پرسەکان.

مەلا تەڵاڵ ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کارەی بە ئەو سپێردرابوو کارێکی "ورد و ھەستیار بووە، کە پیاوێکی نیشتمانی و نیازپاک پێی بەخشیوم بەمەبەستی بەدیھێنانی پرۆژەیەکی مەزن لەڕێگەی تیمێکی ئازا و دڵسۆز".

سەبارەت بە ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی، گوتەبێژی پێشووی کازمی باسی لەوە کردووە، "[مستەفا کازمی] تێگەیشتنێکی ھەبوو بۆ رووداوەکان، تێگەیشتنی منیش جیاواز بوو".

لە کۆتاییشدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەردەوام دەبێت لە "خزمەتکردنی" عێراق لە شوێن و بوارێکی دیکەی جیاوازدا.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ پێش ئەوەی پۆشتی گوتەبێژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێت ماوەی چەندین ساڵ وەکو رۆژنامەڤان کاری کردووە.

سێشەممەی رابردوو دوای دانیشتنێکی کابینەی حکومەتی عێراق، حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیریی عێراق لەجیاتی مەلا تەڵاڵ وەکو گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی ھەفتانەی بەست.

رۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ مستەفا کازمی، ئەحمەد مەلا تەڵاڵی وەکو گوتەبێژی خۆی دەستنیشانکرد، کە کەسێکی رەخنەگر بوو لە حکومەتی پێشووی عێراق.





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad