English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا کازمی فەرماندەیەکی پۆلیسی لە پۆستەی دوورخستەوە
2020-11-28 [06:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقاری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و قەدەغەی ھاتووچۆی لەو پارێزگایەدا راگەیاند.  

لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی بڕیاریدا بە دوورخستنەوە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار لە پۆستەکەی و پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی رۆژی ھەینی لە پارێزگاکە، ھەروەھا راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ و ھەڵوەشانەوەی مۆڵەتەکانی چەک ھەڵگرتن.  

کازمی لە تویتەر رایگەیاندووە، تێکچوونی دۆخی عێراق لە بەرژەوەندیی وڵات نییە، جێگرەوەی یاسا و سیستەم و دادپەروەریی نییە، لە نێوانیاندا دادپەروەریی لە ھەمبەر ئەو خوێنەی کە رۆژی ھەینی رژاوە. ھاوکات حکومەتیش پابەندە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ھەڵبژاردن بەڕێوەببات، سندووقەکانی دەنگدانیش یەکلاییکردنەوەی ھەڵوێستەکانن، جێگرەوەی سندووقەکانی دەنگدانیش، "پشێوییە کە ئایین، پرەنسیپ، لۆژیک و نیشتمان قبووڵی ناکات".  

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی ھەینی ٢٧-١١-٢٠٢٠ی باشووری عێراقدا گرژی لە نێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپێشاندەرانی دژە حکومەت روویدا و لە ئەنجامدا ٤ کەس کوژران و دەیانی دیکە برینداربوون. گرژییەکە کاتێک دروستبوو کە ھەزاران کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر رژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار، ئەوە لە کاتێکدایە عێراق لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختە نزیک دەبێتەوە.  

چالاکوانان رایانگەیاند، لایەنگرانی نزیک لە موقتەدا سەدر ھێرشیان کردووەتەسەر چادرەکانی خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانی حەبووبی ناسریە و گرژی دروستبووە. بە گوتەی سەرچاوە پزیشکییەکان، لە ئەنجامی گرژییەکە ٤ کەس کوژران و ٥١ کەسی دیکە برینداربوون.  





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad