English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا کەشتیەکی فڕۆکەھەلگر رەوانەی کەنداو دەکات
2020-11-28 [06:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر




وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا فەرمانی دەرکردووە بە ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس نیمتیز بۆناو ئاوەکانی کەنداو.
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، بڕیاردرا بە جووڵەپێکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس نیمتیز و کۆمەڵەی هاوڕێی بەرەو ناوچەی کەنداو، بەدیاریکراوی ئاوەکانی کەنداو. 

کەشتی نیمتیز کە لە کەشتی سەربازی تێکشکێنەر و یەکەی دەستوەردانی سەربازی و دابەزاندنی سەربازان بە پەرەشووت پێکهاتووە، دەستی بە مانۆڕە سەربازییەکان لە بنکەی سەربازیی گوامی ئەمریکی لە ناوچەکانی رۆژئاوای زەریای ئارام کردبوو، ئێستا پێنتاگۆن فەرمانی گەڕانەوەی کەشتییەکەی بۆ ناوچەی کەنداو کردووە.  

بەرپرسەکەی پێنتاگۆن بە سی ئێن ئێنی گوتووە، گەڕاندنەوەی کەشتییەکە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بووە، ئەوەش بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی سەربازی و هێزی ئاسمانی بۆ ئەو هێزانەی کە ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان دەیان کشێنێتەوە.  

17ـی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن رایگەیاند، بەشێک لە هێزەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان دەکشێننەوە و ئەو بڕیارەش فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بووە. 

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لەدوای چەند رۆژێک دێت لە جووڵاندنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەمریکی جۆری بی 52 بۆ ناوچەکە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاندبوو، ئامانج لە ناردنی فڕۆکەکە بەرپەرچدانەوەی دوژمنکارییەکان و دڵنیاکردنەوەی هاوبەش و هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە.





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad