ZNA - هه‌ولێر
لە چوارچێوەی رێککەوتنی "هه‌ولێر و به‌غدا" له باره‌ی شنگال، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی دەستیان بە پرۆسەی داگرتنی ئاڵا لەسەر بارەگاکانی ھێز و چەکدارە نایاساییەکانی سەنتەری شنگال کرد، له‌مباره‌یه‌وه له هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی، سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵایانه هێنراونەتە خواره‌وه، كه گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ههڵیانكردبوو.
مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به دروست له‌قه‌له‌م دا و رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگالە".
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ئاڵای هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال (یه‌په‌شه) و هێزه‌كانی ئێزیدخان، هێنراوه‌ته خواره‌وه و ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه.
رۆژی 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2020، هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی ره‌وشی شنگال و داهاتووی ناوچه‌ك رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا، هێزی پۆلیسی فیدراڵی له سنووری شنگال تاوەکو سنووری سووریا بڵاودەکرێنەوە، بەمه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و سنوورانە، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه له رووی ئیدارییه‌وه، ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ شنگال هه‌ڵده‌بژێردرێت و له رووی ئه‌منییه‌وه، هێزێكی خۆجێی پێكده‌هێنرێت.



k24
ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە |