ZNA - ههولێر بەھۆی ئهوهی دوێنێ ههینی توندوتیژی لە نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقار روویدا و بەھۆیەوە دهیان کەس کوژرا و برینداربوون، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكه دوورخرایهوه، ئهمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لیوا عودە سالم عەبود وەک فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای زیقار باشووری عێراق دەست نیشان کراوە.
بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا سەعد مەعن لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوداوە کە لیوا عودە سالم عەبود وەک فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای زیقار دەست نیشان کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لیوا عودە سالم عەبود لە شوێنی حازم وائیلی وەک فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای زیقار دەست نیشان کراوە.
پێشتر بەھۆی روودانی توندوتیژی و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق کە بەھۆیەوە دهیان کەس کوژرا و برینداربوون، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای زیقار، حازم وائیلی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |