ZNA – هەولێر
تۆڕی نێتفلێکس رایگەیاند، زنجیرەی " The Queen's Gambit" کە ئانیا تایلۆر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، توانی ژمارەیەکی پیوانەیی تۆمار بکات.
ئەم بەرهەمە لە حەوت ئەلقە پێک دێت و لە 23 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و لە ماوەی 28 رۆژدا لە 92 وڵات، 62 ملیۆن جار بینراوە.
ئەم بەرهەمە لە تۆڕی نێتفلێکس لە 63 وڵات پڕبینەرترین زنجیرە بووە، لەوانە لە بەریتانیا، ئەرژەنتین و باشووری ئەفریقا.
ئەم بەرهەمە باس لە یاریزانێکی یاریی شەترەنج دەکات و زیاتر سەرنجی یاریزانانی یاریی شەترەنجی راکێشاوە.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |