ZNA – هەولێر
ماڵپەڕی people رایگەیاند، کتێبێک لەبارەی ئەکتەری سینەمایی بەریتانی ئالان ریکمان چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
کتێبەکە بەناوی " The Diaries of Alan Rickman"یە و لەلایەن دەزگای Canongate چاپ و بڵاودەکرێتەوە، تێیدا باس لە ژیان و کاری هونەری ئەو ئەکتەرە دەکات.
بەشێکی کتێبەکە تایبەتە بە رۆلگیڕانی ئەو ئەکتەرە لە زنجیرە فیلمی سینەمایی " Harry Potter".
ریکمان لە 14 کانوونی دووەمی 2016 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و بەهۆی کارە هونەرییەکانییەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی ئێمی و گۆلدن گلۆب.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |