ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی ماهرشالا عەلی، رایگەیاند، بەهۆی ئیسلامبوونییەوە، بەشداریکردن لە دیمەنی سێکسی فیلمەکان رەتدەکاتەوە.
ئەو ئەکتەرە کە براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکارە، رایگەیاند، بەهۆی دیمەنی سێکسییەوە بەنیازبوو لە فیلمی سینەمایی "The Curious Case of Benjamin Button" بەشدار نەبێت، بۆیە بەرهەمهێنەرانی بڕیاریاندا دیمەنێکی سێکسی نیو فیلمەکە وێنە نەگرن.
ئەو ئەکتەرە تەمەن 46 ساڵە جگە لە دوو خەڵاتی ئۆسکار، خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆبیشی وەرگرتووە و ساڵی 2000 ئیسلابوونی خۆی راگەیاند.
عەلی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هۆکاری رەتکردنەوەی بەشداربوون لە دیمەنە سێکسییەکان لە فیلمدا بەهۆی رێزگرتنیەتی لە ئاینەکەی.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |