ZNA – هەولێر
لە دوای ئەوەی جۆنی دێپ ئەکتەری ئەمریکی لە رۆڵگێڕان لە زنجیرە فیلمی
سینەمایی " Fantastic Beasts"دوورخرایەوە، بڕیارە مادس میککلەسین ئەکتەری دانیمارکی لە
جێگەی ئەو رۆڵ لەو فیلمەدا بگێڕێت.
هۆکاری دوورخستنەوەی دێپ لەو فیلمە، لە دوای ئەوە دێت کە لەو سکاڵایەی لە
دژی رۆژنامەی "The Sun"ـی بەریتانی تۆمارکردبوو، سەرنەکەوت.
ئەو رۆژنامەی دێپی بە تۆمەتی بەکارهێنانی توندووتیژی بەرامبەر بە
هاوژینەکەی تۆمەتبارکردبوو و ئەو ئەکتەرەش ئەمەی رەتدەکاتەوە و داوی
قەربووی کردبوو.
هەرچەند باس لە دوورخستنەوەی دێپ لە فیلەمدا دەکرێت، بەڵام لە راستیدا ئەو
ئەکتەرە ناچار کراوە لە دەست لە کاربکێشێتەوە و لە بەرامبەردا کرێی
بەشداربوونی لە فیلمەکەدا وەک خۆی وەربگرێت.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |